“مەجید کەریمی” لە دادگای پێداچوونەوە بە بێ تاوان ناسرا

“مەجید کەریمی” ئەندام و بەڕێوەبەریئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان -سنە کەڵاتەرزان کە پێشتر لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری سنە بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ نیزام لە ١٦ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی سزای ٣ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە  بێتاوان ناسرا.دادگا سزای ناوبراوی بۆ پێبژاردنی سزای نەختی بە بڕی ٨ ملیون تمەن گوری.

ناوبراو ڕۆژی ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت،کە دوای یەک حەوتوو لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.