شنۆ:ئیدریس کارسازبە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی “ئیدریس کارساز” خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو، دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی قورسی ٦٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری شنۆ ئازاد کرا.

ئیدریس کارساز ١٣ی پووشپەری ١٤٠٣ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ چوار هاووڵاتی تر لە چالاکان و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو.