دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لەگەڵ مەرەخەسی “سوعدا خەدیرزادە”

خۆڕاگری: “سوعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسی کورد کە مانگی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن لقی ٣ی دادگای کەیفەری شاری مەهاباد سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا بۆ جاری دووهەم داواکاری مەرەخەسی ناوبراو لەگەڵ دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار رووبەڕوو دەبێت.

ئەو بەندکراوە سیاسییەی کورد کاتی دەستبەسەر کرانی دووگیان بوو کە لە ئێستا دالەگەڵ منداڵە ١٠ مانگەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ دایە.

سوعدا خەدیرزادە ڕێکەوتی٢٢ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی لە حالێک دا کە ئەو ئافرەتە دوو گیان بوو و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی هەبووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش ٢٥ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندی٤ بەندیخانەی ورمێ.

 بەندکراوی سیاسی کورد” سوعدا خەدیرزادە” تەمەن٣٢ساڵ کچی ڕەحمان خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ٣ی دادگای کەیفەریی١جێگیر لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.