خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی “سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ساڵانی خەڵکی گوندی “کانیەڕەش”ـی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە دەگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.