
خۆڕاگری: میلاد فەریدینەسەب، هاووڵاتیی خەڵكی ئیلام لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، میلاد فەریدینەسەب، هاووڵاتیی خەڵكی شاری “سیروان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ئیلام، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە و هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.