
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی نەغەدە بەناوی “مەتین ئەسلووب” نزیکەی مانگێکە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٢٥ڕۆژە مەتین ئەسلووب، هاووڵاتیی خەڵكی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر شوێنی کارەکەی، دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.