بۆکان: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاوولاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل شیخی دووست” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.