دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئازاد حاجی‌میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئازاد حاجی‌میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “باوەڕێز”ـی سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانوکوتایە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کرد و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.