سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی میاندواو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهاب تەوان، هاووڵاتیی خەڵكی میاندواو لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لە میاندوار سزای سێ مانگ و یەکڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، شەهاب تەواون، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “برایماباد”ـی سەربە شاری میاندواو، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری میاندواو، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، دەسبەسەر کرا و پاش یەک مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی١ملیارد و ٥٠٠ملیۆنتمەن و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.