
بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی هاورێی پێشمەرگە و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “عەلی بایزیدی” ناسراو بە “عەلی جۆڵا” لە ڕووداوەکی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان بەحرکە و جێژنیکانی سەر بە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەست دا.
عەلی جۆڵا هەر وەک لە پێشمەرگایەتی و خەباتی شار و شاخ دا ئازاو خۆنەویست و بەدەستەوە بوو، لە زیندانیش نموونەی خۆڕاگری و بەرخودان بوو.
شایانی باسە کە کاک عەلی ئەندام و هاوکارێکی چالاک ئەنجومەن بوو.
بەم بۆنەوە لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و کەسوکاری وهاوڕێ وهاوسەنگەرانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.