فەرشاد فەرەجی دوای دەسبەسەر کردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی”خۆڕاگری” رۆژی ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤ هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب بە ناوی”فەرشاد فەرەجی لە لایە هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی تووند و تیژانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان دەکرێت.

ناوبراو دەوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە زیندان ٣١ی بانەمەڕدوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.