دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەو

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی ” ئارش مەلائەحمەدی و یونس تەنهایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئارش مەلائەحمەدی و یونس تەنهایی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.