
خۆڕاگری: سەید کەماڵ ئیبراهیمی، مامۆستای زانکۆ و خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۷ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سەید کەماڵ ئیبراهیمی، مامۆستا زانکۆی پزیشکیی مەهاباد و هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی لە زانکۆ، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ۳ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی لەو بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە.