دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کەماڵ عوقابی خەڵکی شنۆ، عەسکەر نەجەفی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و حەسەن فەلاحیان خەڵكی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، کەماڵ عوقابی، خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، عەسکەر نەجەفی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕۆژی یەکشەممەش ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، حەسەن فەلاحیان، شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.