خۆڕاگری: ئەحمەد خەزایی، ئەمیرحوسێن قارداشی و مێهدی کەریمپوور، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی کرماشان، قووچان و بیجار، پاش ماوەیەک لە تێپەڕبوونی ڕووداوەکان، ناسنامەیان ئاشکرا بووە.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٤ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەحمەد خەزایی خەڵکی کرماشان، ئەمیرحوسێن قارداشی خەڵکی قووچان و مێهدی کەریمپوور خەڵکی بیجار، ئەم سێ هاووڵاتییە لەکاتی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، تازە ناسنامەی شەهیدبوونیان ئاشکرا کراوە و گومان دەکرێ ژمارەیەکی زۆری دیکەش هەیە کە تائێستا ناسنامەیان ئاشكرا نەکراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە شارەکانی ئێران و کوردستان خۆپیشاندانەکان بەدژی کۆماری ئیسلامی پەرەی سەند و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ دامرکاندنی خۆپیشاندەران، ڕاستەوخۆ بە فیشەکی جەنگی تەقەیان لە هاووڵاتییان کرد کە بەشێوەی مەدەنیی داوای مافی خۆیانیان دەکرد، بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە و تائێستا ژمارەیەک تەرم ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراون و ئەوەشی ڕادەست کراوە، بنەماڵەکانیان ناچار کراون بۆ وەرگرتنەوەیان بڕێکی زۆر پارە بدەن بە دەگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژی.

Be the first to comment