ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان پاش دوو مانگ

خۆڕاگری: ئاریان ناریزادە، هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان ماوەی دوو مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئاریان ناریزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەریوان، ماوەی دوو مانگە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.