
خۆڕاگری: درەخشان ڕەحیمی، ژنە دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە پاش زیاتر لە سێ مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی خۆڕاگری، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، دەرخشان ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، کە لە کاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەسبەسەر کرابوو، پاش سێ مانگ و ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارتمەن و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
ناوبراو پێشتر لە کاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٣مانگ لە گرتنگەکانی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرەکانی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا و پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە و دوای ١٠مانەوە لەوێ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.