“سەرکەوت ئەحمەدی” بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کرماشان ئێعدام کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەممە ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی “سەرکەوت ئەحمەدی” لە بەندیخانەی دزێل ئاوای کرماشان بە نهێنی جێبەجێ کرا.

سەرکەوت ئەحمەدی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوو، کە دوای جیا بوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگای ڕۆژهەلاتی کوردستان هەویستوویەتی لە ڕێگای تورکیە بروات بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئۆرووپایی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و دوای لێکۆلینەوە لە لایەن دادگا بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران سزای ئێعدامی بەسەر دا دەسەپێندرێت.کە ئەمڕۆ ٣ی ڕەشەممە سزای بەند کرانەکە لە بەندیخانەی دزێل ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.