هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئامانج قوربانی، چالاکی ژینگەپارێزی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، پاش نزیکەی حەفتەیەک دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئامانج قوربانی، یەکێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری کامێران کە لە ڕێوڕەسمی بە پرسە و سەرەخۆشی “ئیسماعیل کەریمی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕاندنی شەش ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لەگەڵ ٥چالاکی دیکە کە بەشدارییان لە پرسە و سەرەخۆشی ئیسماعیل کەریمی، ژینگەپارێزی خەڵکی کامێرانیان کردبوو دەسبەسەر کران و ئامانج قوربانی پاش ٦ڕۆژ بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە و ئەوانی دیکە تا تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.