دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی دیواندەرە بەناوی “بێزاد براخاسی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، بێهزاد براخاسی، هاووڵاتیی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، بێبەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.