هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ پاش یەک مانگ ڕاگیران بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “کانی سوورک”ـی سەربە شاری شنۆ پاش ١مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی مارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد و ٢٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەرمانای ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.