
خۆڕاگری: هیوا محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، هیوا محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، پاش ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کرابوو، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا.
ناوبراو حەتوویەک پێشتر بەهەمانشێوە بانگ کراوە و مۆبایلەکەیان لێ وەرگرتووە و پێیاننەداوەتەوە و دواتر بۆخۆشیان دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست ودروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستاد نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.