
خۆڕاگری: ئایهان ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ پاش نزیکەی ٣مانگ بەندکردن، بەپێبەندی ئەلیکترۆنیکی و بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئایهان ئیبراهیمی، خوێندکاری بەشی پەرستاری لە زانکۆی زانستی پزیشکی گیلان و بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری ورمێ پاش ٨٥ڕۆژ بەندکردن، لەژێر چاودێری پێبەندی ئەلیکترۆنیکی و بەشێوەی مەرجدار کە نابێ زیاتر لە هەزار میتر هاتوچۆ بکات، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای ٦ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و بە هەژمارکردنی ماەی دەسبەسەرکردنەکانیشی نزیکەی ٣مانگی لە بەندیخانە تێپەڕ کردووە و ئەویدیکەی بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ دەکات و بە بەردەوامی لەژێر چاودێریدایە لە ڕێگەی پێبەندی ئەلیکتۆنیکیەوە و هەروەها بۆی نییە زیاتر لە یەک میتر بە پێبەندەوە هاتوچۆ بکات.