
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە”خۆڕاگری” ڕاگەیاند؛ ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی کامران سوڵتانی،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و گواسترراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستاهیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە.