دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە”خۆڕاگری” ڕاگەیاند؛ کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی نێی سەر بە شاری مەریوان، بە ناوی حەسەن مێهرابی،لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و گواسترراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستاهیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە.