خۆڕاگری: سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و ئیبراهیمی کە (هێشتا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە) و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، پاش دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە گواستوویاننەتەوە بۆ دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام و هەروەها تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی دیکە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.