
خۆڕاگری: حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی چالدۆران، لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای لەسیدارەدانی پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لقی ٩ی دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێران، سزای لەسێدارەدانی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی چالدۆرانی پشتڕاست کردەوە کە پێشتر بەتۆمەتی بەغی و ئەندامبوون لەیەکێک حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو و پشتڕاستکردنەوەی سزای سێدارەکەی بەشیوەی فەرمی پێڕاگەیەندراوە.
ناوبراو پێشتر ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری ورمێ بەسەرۆکایەتی قازی “نەجەفزادە” بەتۆمەتی “بەغی” و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها ڕۆژی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، لە سنووری چالدۆران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا بۆ ماوەی نزیکەی یەکساڵ و ١٠ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، بۆ لێکۆڵینەوە و لێثێچینەوە ڕاگیرابوو.