
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “سلولەیمان قادرگەڵوان” برای شەهیدێکی شۆڕشی ژینا و خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۷ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سولەیمان قادرگەڵوان، برای شەهید “عەبدولسەلام قادرگەڵوان” و هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن ئیداری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامییەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دسبەجێ دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بووە هۆی ئەوەیکە ناوبراو لە گرتنگەیەکی ڕێژیمەوە لە شنۆ، پەیوەندیان پێوە کراوە کە ناو برا لای ئەوان ڕاگیراوە.