مانگرتنی گشتی لە ١٨ی بەفرانباردا، تەنها بریتی نییە لە داخستنی دەرگای دوکان و بازاڕ یان دەست هەڵگرتن لە کار؛ بەڵکو کردارێکی سیاسیی هۆشیارانەیە بۆ داخستنی دەرگای شەرعییەت بە ڕووی سیستمێکدا کە وڵامی هەر داخوازییەک بە گوللە، زیندان و پەتی سێدارە دەداتەوە. ئەم هەڵوێستە نیشانەی یەکڕیزیی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگایە، لە کرێکاران و کاسبکارانەوە بگرە تا مامۆستایان، ژنان و خوێندکاران. کاتێک شار دەوەستێت و بێدەنگییەکی مانادار باڵ بەسەر بازاڕەکاندا دەکێشێت، ئەو بێدەنگییە لە هەزاران دروشم بەرزتر و کاریگەرتر دەگاتە گوێی جیهان و دەسەڵاتداران. ئەمە نیشاندانی هێزی “نا کوتنە” لە بەرامبەر هێزی “سەرکوت”دا.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
