باوک و کچێکی خەڵکی ماکۆ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون

خۆڕاگری: حوسێن ڕەشیدی و کچەکەی بەناوی مریەم ڕەشیدی خەڵکی ماکۆ، ماوەی ٢حەفتەیە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٢حەفتە لەمەوبەر حوسێن ڕەشیدی و مریەم ڕەشیدی کچی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گامووس”ـی سەربە شاری ماکۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەو باوک و کچە ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەتۆمەتی ئەوەیکە هاووکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆمای ئیسلامییان کردووە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢حەفتە بەسەر دەسبەسەربوونیاندا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروستە لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا  نییە.