هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەهمەن نادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، بەهمەن نادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کرماشان پاش نزیکەی مانگێک و ٢٠ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٦٠٠ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

ناوبراو خەرمانانی ئەمساڵ لەکاتی دووهەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراو و هەروەها ناوبرا چەندجارێکی دیکەش دەسبەسەر کراوە و لو کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لەو شارە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێبژاردنی ٨ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.