دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لوقمان سوخەنوەر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، لوقمان سوخەنوەر، ناسراو بە “گەردی” خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی لوقمان سوخەنوەر و دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەوە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.