خۆڕاگری: موحسین گەردشی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان، پاش نزیکەی یەکمانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، موحسین گەردشی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان پاش ٢٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو لەگەڵ برایەکی بەناوی حوسێن گەردشی، ڕۆژی شێشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و تائیستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
