دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییە خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەدئەمین محەممەدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەدئەمین محەممەدی، ناسراو بە (مینەی مەلا بایز) تەمەن ٦٠ساڵانی خەڵکی گوندی “تەمەرچین”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی “مینەی مەلا بایز” و سەردانیان بۆ ناوەندە سەرکورکەرەکانی ڕێژیم لە پیرانشار، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.