دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: خالید دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خالید دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەزگەس”ـی (پیران) سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە نێو بازاڕی ئە شارە دەسبەسەر بە شێوەیەکی دڕەندانە ڕفاندوویانە.

بنەماڵەی خالید دەشمیر بەردەوام خەریکی بەدواداچوون بوون بە مەبەستی دیاربوونی چارەنووسی کوڕەکەیان، لە کۆتاییدا پێینا ڕاگەیاندن کە ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پیرانشار و هەروەها تا ئێستا هۆکاری ئەوە دیار نییە کە بۆچی دەسبەسەر کراوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی چین و چارەنووشی ناڕوونە.