دەسبەسەرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سۆفی ڕۆستەمی، شیلان ڕۆستەمی و زەینەب یووسفپوور، سێ ئەندامی یەک بنەماڵەی خەڵكی بۆکان و دانیشتووی ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنچشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٨ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی” سۆفی ڕۆستەمی، زێنەب یووسفپوور هاوسەری و شیلان یووسفپوور کچیان، کە خەڵکی بۆکان و لە ورمێ نیشتەجێن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.