دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حەمیدڕەزا ئاروانە، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حەمیدڕەزا ئاروانە، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و ئەوەش بووەتەوە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە خۆیان لێ بێبەریی کردووە.