دەستبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری خەڵی سەقز دانیشتووی تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ١ی ڕێبەندان ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دانیشتووی شاری تاران بە ناوی “فەرهاد شێخی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجای شاری کەرەج.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.