دەستبەسەر کردنی سێ ئەندامی بنە ماڵەیەک

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ ئەندامی بنە ماڵەیەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی “عومەر کیانی”٤١ ساڵ “کەماڵ کیانی “٣٣ سال “ئارام کیانی” ٢٩ ساڵ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.