بۆکان: دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بۆ جێ بەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران

خۆڕاگری:ڕۆژی  ١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان  بە ناوەکانی “ئیسماعیل کەریمی” “محەممەد کەریمی خا” بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری  لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر یەک لەو هاووڵاتییانە بە ٢ ساڵ ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

ئەو هاووڵاتیانە ٢٥ ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەیان بە باقرمتە ئازاد کرابوون.