خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “بەختیار ساسانی” لەلایەن هێزە جلمەدەنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، بەختیار ساسانی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ساڵانی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هیزە سەرکوتەکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە جلی مەدەنییان لەبەردایە، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتەکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە جلی مەدەنییەوە بەنێو شاردا دەگەڕێن، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی “بەختیار ساسانی”ـیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و تائیستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەو بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە.