خۆڕاگری:ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نۆژین بە ناوی “سەیوان ئیبراهیمی” لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.
سەیوان ئیبراهیمی لە کاتێک دا بۆ بەدوادا چوون بۆ پەروەندەی بەندکراوی سیاسی کورد “زارا محەممەدی” هاوسەری سەردانی دادگای کردبوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.