دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئالان ئەردەشیری” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئالان ئەردەشیری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، بە شێوەیەکی دڕەندانە هەڵکوتراوەتە سەری و دەسبەسەر و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعات و دروست‌کردنی کەشێکی تۆقێنەر و پڕلە دڵەڕاوەکێ بە مەبەستی دەسەبەسەر کردنی ئالان ئەردەشیری، دایکی ناوبراو تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەسبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە و هەروەها تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئالان ناوبراو لەبەردەست نییە.