خۆڕاگری: محەممەد ڕەزایی، چالاکوانی خەڵكی دێولان، لەلایەن دەزای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین و هاووڵاتیی خەڵكی شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ١ساڵ بەندنکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و پاش نزیکەی دوو مانگ ڕاگیران لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
