دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی ٨ سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتی، کەماڵ یارئەحمەدی خەڵکی سنە دوای بانگکرانی بۆ ناوەندە ئەمنییەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەریان کردوەو تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.