دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهاب دارابی، هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای کرماشان، پاش ئەوەیکە ڕەخنەی لە هەڵبژاردنەکان گرت، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، شەهاب دارابی، هاووڵاتیی خەڵکی “شاباد”ـی سەربە پارێزگای کرماشان، دوای ئەوەیکە بابەتێکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە و ڕەخنەی لێ گرتن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەو ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە لەسەر ڕەخنەگرتن لە سیستمی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەکەیدا گیراوە و دایانختسووە.

جێی ئاماژەیە کە شەهاب دارابی، پاش دەسبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.