مەسعوود کوردپوور لە بەندیخانەی بۆکان  ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی ڕۆژنامەنووس بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان “مەسعوود کوردپوور” کە پێشتر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر کرابوو،دواتر لە لایان دادگا بەتۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ١ ساڵ ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کرا.

مەسعوود کوردپوور ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو،کە هەر وەک بۆ خۆی ڕایگەیاندووە کە نە بۆ خۆی و نە پارێزەرەکەی داوای لێخوش بوونیان نەکردووە.