
خۆڕاگری: فەرهاد کەدخودا قادری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، ماوەی پێنج ڕۆژە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، فەرهاد کەدخودا قادری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد، ماوەی پێنج ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدرانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.