سنە دەستبەسەر کردنی ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی هەینی ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئیقباڵ شەعبانی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.پێشتر واتە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی ئەو چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن دادگا شوڕشی ئەو شارە سزای ١ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردڕاوی بە سەردا سەپێندرا.