سنە، دەستبەسەر کرانی ٨ کەس لە ئەندامانی بنەماڵە دەستبەسەر کراوانی کرێکاری

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی کرێکاری و بە بێ ڕێزی و لێدان ٨ کەسیان بە ناوەکانی”گوڵاڵە پێشکاری،مەهناز محەممەدیان،بەهیە کەریمی،کیان پێشکاری،دلێر کەریمی،سەیوان کەریمی،زێنەب کەریمی،نەسرین کەریمی”دەستبەسەر کردووە کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەو هاووڵاتیانە بۆ بە دواداچون بۆ ئەندامانی دەستبەسەر کراوی بنەماڵەکانیان لە چيند ڕۆژی ڕابردوو دا لە بەر دەم ئیتلاعاتی شاری سنە کۆببوونەوە کە کەوتوونەتەوە بەر هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێڕێزی کردن لێدان تووند و تیژی دەستبەسەر کراون.کە دوای لێکۆڵینەوە بە وەرگرتنی بەڵێن نامە ئازاد کراون.لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا زیاتر لە ١٠ چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.